داعش له‌پێگه‌ی ئه‌عماقی خۆی نوسیویه‌تی" چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" هێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه له تاران.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له تاران دوو گروپی چه‌كداری هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی و له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه روویدا.
له‌نهۆمی پێنجه‌می باڵه‌خانه‌ی په‌ڕله‌مانی ئێران، ته‌قینه‌وه ڕوویدا، هێرشبه‌ره‌كان تائێستا له باڵه‌خانه‌ی په‌ڕله‌مان ماون به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، شهڕووپێكدادان به ته‌واوی له به‌شی رۆژئاوای باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌و هێرشبه‌ره‌كان له نهۆمی پێنجه‌م و شه‌شه‌م جێگیربوون.
به‌پێی ئاژانسه‌كه قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی، هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ده‌ورووبه‌ری، باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، جێگیر بوون بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كان به ئامانج بگرن.
هه‌روه‌ها داواكاری گشتی تاران، داوای كردووه رۆژنامه‌نووسان له شوێنی رووداوه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران چواركه‌سیان به‌بارمته گرتووه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و شه‌ڕه‌ته‌قه به‌رده‌وامه تائێستا‌و فیشه‌ك به‌ر ژووری مانه‌وه‌ی په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان كه‌وتووه له ناو باڵه‌خانه‌كه.
وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی رایگه‌یاندووه، ده‌نگی ته‌قه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌بیسترێت به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان دۆخهكیان كۆنتڕۆڵكردووه.
هه‌روه‌ها مه‌هدی كیائی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه، هێزه‌ئه‌منییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و په‌رله‌مانتاران له ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانن.
له‌رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێران حه‌وت كه‌س كوژراون هه‌شت-ی دیكه برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كان چوار كه‌س بوون و چوونه‌ته ناو بینای په‌ڕله‌مانه‌وه له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی خومه‌ینیش كوژراو‌و بریندار هه‌یه.
به‌پێی ته‌سنیم، چوار که‌سی چه‌کدار چوونه‌ته ناو بینای په‌ڕله‌مان و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانان رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراوه‌و هه‌شتی تر برینداربوون.
چهکدارهكان ته‌قه‌یان له پاسه‌وانێک کردووه وقاچی بریندار بووه، دواتر ئه‌و پاسه‌وانه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوو که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش که بۆ کاروباری خۆیان چوونه‌ته په‌ڕله‌مان بریندار بوون، تائێستا ژماره‌ی برینداران هه‌شت که‌سن.
هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر په‌رله‌مان تائێستا ده‌ستگیرنه‌کراون و ده‌رگای په‌رله‌مان به‌ته‌واوه‌تی داخراوه‌و ڕێگه‌ی هاتووچۆ نادرێت له شه‌قامه‌کانی ده‌ورووبه‌ری په‌رله‌مان.
به‌پێی ته‌سنیمی ئێرانی، هێرشبه‌رێك چووته ناو گۆڕه‌پانی مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی و ته‌قه‌ی كردووه، كه فیشه‌كی پێنه‌ماوه چه‌كه‌كه‌ی فڕێداوه‌و به‌ره‌و مه‌زارگه‌كه هه‌ڵهاتووه، كه گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس له نزیك مه‌زارگه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی میهر، ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌زارگه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه ژنێک بووه و پشتوێنی بۆمبڕێژكراوی له خۆی به‌ستووه، به‌هۆیه‌وه، كه‌سێك كوژراوه‌و پێنجی تر برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كان سێ بۆ چوار كه‌س بوون.
به‌پێی ئاژانسی فارس به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێندراو له مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
٧ حوزەیران ٢٠١٧ - ١٢:٠٠
News ID: 834906
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران راگه‌یاند.